
یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە تەواوەتی لەگەڵ یانە پالمێراسی بەڕازیلی گەیشتە رێکەوتن، لەسەر گواستنەوەی ئاندریک هێرشبەری ئەو یانەیە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، شاهانەکان بە تەواوەتی لەسەر گواستنەوەی بەهرەمەندە بەڕازیکیەکە گەیشتنە رێکەوتن و، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە و، ئەو یاریزانە لە هاوینی ساڵی 2024 دەبێتە یاریزانی مێرنگی.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، رێکەوتنی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئاندریک تاوەکو ساڵی 2027 دەبێت و لەوانەشە بۆ ساڵی 2030 گرێبەستەکە نوێ بکرێتەوە.