ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بێنزێما ماوەیەکە لە پێکانەکەی رزگاری بووە

Yariga App

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ماوەیەکە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی کەلەشێرەکان، لە قۆناغی شازدەی مۆندیال بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری ببوو و ئامادەبوو بگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەکەی، بەڵام دێشامپی راهێنەر پێیوابوو ئەو ناتوانێت بە باشی خزمەت بە هەڵبژاردەکەی بکات و، بەباشیشی زانی تەندروستی نەخاتە مەترسی.

بێنزێما بە مەبەستی بەشداری کردن لە مۆندیالی 2022، بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرا، بەڵام چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال تووشی پێکان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button