مۆندیال
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا

یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یاریەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ببێتەوە، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
هۆڵەندا بە بردنەوەیان لە ئەمریكا و ئەرجەنتین بە بردنەوەیان لە ئوسترالیا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین:
گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز
هێڵی بەرگری: لیساندرۆ مارتینێز ، نیكۆلاس ئۆتامێندی ، كریستیان ڕۆمێرۆ
هێڵی ناوەند: ئەكونیا، ماك ئەلیستەر، پاریدیس، ئینزۆ فێرناندێز ، مۆلینا
هێڵی هێرشبردن: میسی ، ئەلڤارێز