پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریەكەی نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر هانز فلیك ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یاریەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
مانشافت یەكەم یاری خۆی تووشی شكست هات بەرامبەر یابان و ماتادۆریش توانی حەوت گۆڵ لە كۆستەریكا تۆمار بكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو هەڵبژاردە بەپێی ڕۆژنامەی بێڵد:
ئەڵمانیا:
گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر
هێڵی بەرگری: ڕاوم، ڕۆدیگەر، سولێ، كیریەر
هێڵی ناوەند: گۆرێتزگا، كیمیچ، موسیالا، گوندۆگان، گنابری
هێڵی هێرشبردن: مۆلەر
ئیسپانیا:
گۆڵپارێز: ئونای سیمۆن
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ڕۆدری ، لاپۆرت ، ئەلبا
هێڵی ناوەند: پێدری ، بۆسكێتس ، گاڤی
هێڵی هێرشبردن: تۆرێس ، مۆراتا ، ئۆلمۆ