ئیتاڵیا

فۆنێسکا: مۆرینهۆ پیاوێکی سەر راستە

پاولۆف فۆنسێکا دەڵێت هەست بە هیچ نیگەرانییەک ناکات لەگەڵ مۆرینهۆ، پاش ئەوەی لە راهێنەرایەتی رۆما دوورخرایەوە و سپێشەڵ وەن جێگەی گرتەوە.

فۆنسێکا هاونیشتیمانی مۆرینهۆیە و تا ٢٠٢١ راهێنەری رۆما بوو، چەند هەفتەیەک بەر لەوەی گرێبەستەکەی کۆتا بێت راگەیەندرا مۆرینهۆ جێگەی دەگرێتەوە. ئەمڕۆ فۆنسێکا بۆ سکای سپۆرت وتی “کاتیک رۆمام جێهێشت بە نامە قسەمان کرد لەگەڵ مۆرینهۆ، ئەوەی زۆر پێزانینم بۆی هەبوو ئەوەبوو کە راستگۆ بوو لەگەڵم. راهێنەرایەتی یانەیەکی وەک رۆما جیاوازە لەوانی دیکە، چونکە کەسانی ئەوێ زۆر یانەکەیان خۆشدەوێت و بە دڵسۆزانە کار دەکەن، هەرچەندە ئەرکێکی قورسە  بەڵام ساتێکی تایبەتی کاروانی راهێنەرایەتییە”.

مۆرینهۆ لەگەڵ رۆما بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد بەڵام لەم چەند هەفتەی رابردوودا ئاستی یانەکە وەک پێویست نیە و لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button