یاریگا-
یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی ئەو یانەیە بڵاوكردەوە.
كریستیانۆ لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا هێرشدەكاتە سەر ئیدارەی مانچێستەر یۆنایتد و تین هاگ بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتەی پێشتر كردوویانە لەگەڵیدا.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی شەیتانە سورەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی فەڕمیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:
” یانەكە دوای پشتڕاستكردنەوەی تەواوی ڕاستیەكان وەڵامی دەداتەوە، لە ئێستادا تاكە سەرنجمان لەسەر ئامادەكاریەكانمانە بۆ نیوەی دووەمی وەرز و بەردەوامی بوونە لەسەر ئەو پێكەوە بوون و باوەڕ و هاوكاریەی كە لە نێوان یاریزانان و بەڕێوەبەر و هاندەراندا هەیە”.