یاریگا–
تیەری هێنری، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا وێستگەی داهاتووی کاری راهێنەرایەتی زینەدین زیدانی هاونیشتیمانی ئاشکرا دەکات.
گۆڵکارەکەی پێشووی کەلەشێرەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری CBS Sport Golazo ئاشکرای دەکات “ زیزۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر کاری راهێنەرایەتی و بڕواش ناکەم وەکو راهێنەری یانەی یوڤێنتوس بێت، من پێموایە ئەو دەیەوێت ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان و باشترین بژاردەش دەبێت بۆ ئەم پۆستە “.
زیدان دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، ئەم هەفتەیە رایگەیاند بەم زووانە دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکاتەوە.