
یاریگا-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێڤییا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیسپانیا.
دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە چەند یاریەك نەیتوانی بەشداری بكات تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانە شاهانەكە گەڕاوەتەوە لیستەكە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید: