Loading...
ئیتاڵیا

گۆڵپارێزی یەکەمی میلان نزیکە لە گەڕانەوە

Yariga App

مایک ماینان گۆڵپارێزی بەتوانای ئەیسی میلان، نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکە.

مانگی رابردوو مایک لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تووشی پێکان هات و لەوکاتەوە رۆسۆنێری لە تواناکانی بێ بەش بووە، بەڵام بەگوێرەی توتۆ سپۆرت ناوبراو لە یارییەکەی هێڵاس ڤێرۆنا بەشدارنابێت لە سەرەتای هەفتەی نوێ بەڵام دوای ئەوە بەرامبەر مۆنزا یاری دەکات.

ماینان لەم وەرزەدا بەشداری حەوت یاری کردووە، دوو یاری گۆڵەکەی بە پاکی راگرتووە و هەشت گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.

Back to top button