Loading...
ئینگلتەرا

راهێنەری ساوزهامپتن: دڵنیانیم لەوەی دەرناکرێم

Yariga App

یاریگا-رالف هاسینهەتڵ راهێنەری ساوزهامپتن دان بەوەدا دەنێت رەنگە دووربخرێتەوە.

ساوزهامپتن بە سەرەتایەکی باش پێی نایە ئەم وەرزە بەڵام لە چوار یاری رابردوو سەرجەمیانی دۆڕاندووە و لە نێویاندا شکستە گەورەکەی بەرامبەر مان سیتی بە ئەنجامی ٤-٠.

کاتێک پرسیاری داهاتووی خۆی لێکرا، راهێنەرە نەمساوییەکە بۆ میدیاکان وتی “دوای دۆڕانەکەی دوێنێ، دڵنیانیم لە مانەوەم، بەڵام ئەوەی لەسەرە منە لە ئێستادا ئەوەیە ئامادەکاری بۆ یارییەکەی یەکشەمەی داهاتوو بکەم، هەفتەی داهاتوو یارییەکی بەهێزمان هەیە بەرامبەر وێستهام و دەبێت ئامادەکاری بکەین بۆ ئەنجامدانی سێ یاری لە ٧ رۆژدا ئەمەش ئاسان نیە. بەڵام ١٦ ساڵە راهێنەرم و نەمهێشتووە ترسی دەرکردن کاریگەری بکاتە سەر ووزەی کارکردنم”.

لە رۆژانی یەکشەممە، چوارشەممە و یەکشممەی دواتر، تیمەکەی راڵف رووبەرووی وێستهام، بۆرنماوس و ئارسناڵ دەبێتەوە.

Back to top button