
یاریگا-
گرێبەستی حەوت یاریزانی بارسێلۆنا لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان سێرجیۆ بۆسكێتس ، میمفیس دیپای ، سێرجی ڕۆبێرتۆ ، ماركۆس ئەلۆنسۆ ، هیكتۆر بیلیرین ، ئیناكی پینا و ئارناو تیناو لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن هەریەك لە بۆسكێتس و ڕۆبێرتۆ لە بارسا بەردەوام نابن و ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵن.
هەروەها چاوەڕوانیش دەكرێت دیپایش ڕیزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت.
هەردوو یاریزانە نوێیەكە ئەلۆنسۆ و بیلیرین دوای كۆتاییهاتنی وەرز ئاستیان هەڵدەسەنگێنرێت.
چارەنووسی هەردوو گۆڵپارێز ئیناكی پینا و تیناس لە یانەكە دیار نیە بەهۆی هەبوونی تێر شتیگن لە گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكە.



