ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

چاڤی: ئێمە لە بایرن باشتر بووین، دۆڕانەکەش هەنگاوێکە بۆ دواوە

Yariga App

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا توڕەیی خۆی لە دۆڕاندنەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی 0-2 دەربڕی، لە میانەی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

چاڤی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە ووتی: کاتێک گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ لەدەست دەدەیت، لە کۆتاییدا گۆڵ لە تۆڕەکەت دەكرێت.

هەروەها ووتی: ئێمە لە بایرن میونشن باشتر بووین، هەلەکانمان لەدەستدا، بەڵام ئەوان بەفیڕۆیان نەدا و گۆڵیان تۆمارکرد ، پێموایە یارییەکی باشمان کرد گێمی یەکەمیش هی ئێمە بوو ئێمە باشتر بووین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێت شتە ئەرێنییەکانمان بپارێزین، ئەنجامەکەی تەواو نەرێنییە، دەبێت لە هەڵەکانمان فێربین، بەڵام دۆڕانی ئەمڕۆ هەنگاوێکە بۆ دواوە، شایەنی دۆڕاندن نەبووین بەڵام بە هۆی هەڵەكانمانەوە بوو”.

لە کۆتاییدا وتی “لێدانی سزا؟ من نەمبینی، هەمووان باسییان کردم، بەڵام لە کۆتاییدا ناوبژیوان هەژماری نەکرد”.

بابەتی زیاتر

Back to top button