Loading...
ئیتاڵیا

یارییەکەی یۆڤی و سالێرنیتانا دووبارە ناکرێتەوە

Yariga App

یاریگا-هەڵەکانی ناوبژیوان وڤاڕ لە یارییە سەر بە کێشەکەی یوڤێنتۆس و سالێرنیتانا نابێتە هۆکاری ئەوەی ئەو یارییە دووبارە بکرێتەوە.

یارییەکەی شەوی رابردووی خولی ئیتاڵی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا پاش ئەوەی لە کۆتا چرکەدا گۆڵێکی دروستی یۆڤی رەتکرایەوە و پاشان چوار کارتی سووری بەدوادا هات. ئەمە وایکرد لە دوێنێ وە  هاندەرانی بیانکۆنێری داوا بکەن ئەو یارییە دووبارە بکرێتەوە.

بەڵام فوتبۆڵ ئیتاڵیا هاندەرانی ئەو یانەیەی بێ هیوا کرد و رایگەیاند بەپێی یاساکانی ئیتاڵیا ئەو یارییە دووبارە ناکرێتەوە چونکە ئەو هەڵانەی ئەنجام دران دەکەونە چوارچێوەی :

  • هەڵەی تەکنیکی ئامێرەکانی ڤاڕ
  • هەڵەی بڕیاردان لەلایەن ناوبژیوانی ڤاڕ
  • سەیر نەکردنەوەی رووداوەکان

هیچ کامێک لەو کەیسانەش نابنە هۆکاری ئەوەی بڕیاری دووبارە کردنەوە بدرێت.

سالێرنیتانا بە دوو گۆڵ پێش یۆڤی کەوت بەڵام یۆڤی توانی ئەنجامەکە بگۆڕێت بۆ ٣-٢ بەر لەوەی ناوبژیوانی ڤاڕ گۆڵی سێهەم رەتبکاتەوە بە هەڵە و ئەمەش شەڕ و ناکۆکی لێکەوتەوە.

Back to top button