ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: تەنها لە ئەنجامی یارییەکە رازیم

Yariga App

یاریگا-
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر کادێز لە گەڕی شەشەمی لالیگا رایگەیاند ئەو تەنها لە ئەنجامی یارییەکە رازییە، چونکە یاریزانەکان نەیانتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی ” پێش هەموو شتێک، خۆشحاڵم کە هەواداری کادیز تەندروستیەکەی باشە. هیوای چاکبوونەوەیەکی خێرای بۆ دەخوازم. ژیانی مرۆڤ لە یاری تۆپی پێ گرنگترە و ئەگەر شتێکی تر ڕووی دابا، ئێمە بە دڵنیاییەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەکەمان دەکرد. سەرەڕای ئەوەی بە تایبەتی لە نیوەی یەکەم یاریزانەکان بە باشی یارییان نەکرد، بەڵام دڵخۆشم بە ئەنجامەکە. بردنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆت هەمیشە گرنگە ”.

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” پێکهاتەکەمان ئێمە هیچ پەیوەندیەکی بەیاری بەرامبەر بایرن میونشن نەبوو، لەبەر ئەوەی هەندێک لە یاریزانەکان پێویستیان بە پشوو هەبوو، بڕیارماندا بەم پێکهاتەیە یاریی بکەین. ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button