ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: دوبراڤكا پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتدەوە كرد
یاریگا-
یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی مارتن دوبراڤكا گۆڵپارێزی پێشووی یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی.
هەژماری فەڕمی مانچێستەر یۆنایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی دوبراڤكای بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.
گۆڵپارێزەكە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد لەگەڵ مافی كڕینەوەی بە پێنج ملیۆن پاوەند.
دوبراڤكا شەشەم گرێبەستی هاوینەی مانچێستەر یۆنایتدە لە دوای كاسیمیرۆ ، ئیریكسن ، مالاسیا ، ئەنتۆنی و مارتینیز.