ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ویلیان نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ

یاریگا-ویلیان هێرشبەری پێشووی چێڵسی نزیک بووەتەوە لەوەی لە دەرگای فولهامەوە بگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی.
یاریزانەکەی پێشووی چێڵسی و ئارسناڵ، پارساڵ گەڕایەوە وڵاتەکەی و یاری بۆ کۆرێنتیانز دەکرد بەڵام لەسەر داوای خۆی گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە پاش ئەوەی رایگەیاند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی کوشتن لە خۆی و خێزانەکەی کراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی بی بی سی، ویلیان نزیکە لەوەی وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە فولهامەوە بکات و بەمزووانە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت. بەهۆی ئەوەی یاریزانێکی ئازادە دوای داخستنی بازاڕی گواستنەوەش بێت دەکرێت گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت.
ویلیان خاوەنی پێنج ناسناوە لە ئینگلتەرا لە نێویاندا دوو ناسناوی پریمەرلیگ لەگەڵ چێڵسی