ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: داوا لە هاندەران دەكەم ئارام بگرن

Yariga App

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی  ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە یەکسانبوونیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ، لە یاریەكانی گەڕی یەکەمی لالیگا کە لە یاریگای “سپۆتیفای کامپ نۆو”ی بلاوگرانا بەڕێوەچوو.

چاڤیلە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا دوای یارییەکە ووتی: “لە نائومێدییەکە تێدەگەم، بەو پێیەی چاوەڕوانییەکی زۆر زیاتر لەسەر تیپەکە هەبوو، هەروەها دەبێت یارییەکە بە باشی شیکاری بۆ بکرێت، باشتر بکرێت، بەردەوام بێت لە باوەڕکردن بە تواناکانمان و بەردەوامبوون لە کارکردن”.

هەروەها ووتیشی: “درەوشاوەیی تێر شتێگن؟ .. گرنگە یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی خاڵەکان بهێڵینەوە، ئەمڕۆش ئەو کارەی کردووە، هەر بۆیەش باوەڕم پێی هەیە.”

لە کۆتاییدا ووتی: رایۆ ڤالیکانۆ بەرگرییەکی باشی کرد، هەروەها هەلی زۆرمان درووستكرد،  بەداخەوە بۆ یەکسانبوونی ئەمڕۆی یارییەکە، چونکە ویستمان نیشانی هاندەران بدەین کە لەسەر ڕێگای ڕاستداین، ئەمەش نائومێدییە و داوایان لێدەکەین ئارامیان هەبێت .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button