
یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی ئەم هاوینە، دەستبەرداری چوار یاریزانی دیکەی یانەکەی بێت.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان 24 یاریزانی بەردەستە و ئەو راهێنەرە بڕیاریداوە تەنها 22 یاریزان بهێڵتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئەو یانەیە دەستبەرداری ئۆدریۆزۆلای بەرگریکار و هەروەها ماریانۆ دیازی هێرشبەر بێت.
سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە چاوەڕێ دەکرێت بێجگە لەم دوو یاریزانە، ئاسێنسیۆ و سێبایۆس ئەو دوو یاریزانەش کە دڵنیانین لە یاریکردن لە پێکهاتەی یانەکەیان، ریزەکانی ریال مەدرید جێبێڵن.