ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا: هیوادارم بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵمان بەردەوام بێت

یاریگا-

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە هیوادارە بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی لە یانەكەی بەردەوام بێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەنگۆی پەیوەندیكردنی بێرناردۆ سێلڤا بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە بڵاو بووەتەوە.

گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ووتی: پێم خۆشە بێرناردۆ سیلڤا لێرە بەردەوام بێت، ئەو یاریزانێکی زۆر تایبەتە لە ژووری خۆگۆڕین، بەڵام نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات ، یاریزانەكان خواستی خۆیان هەیە بۆ تۆپی پێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوە زۆر باش دەبێت بۆیان و ئەگەریش بڕوات ئەوا قبولی دەكەن چونكە ئەوە تۆپی پێیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button