ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
سیڤیلیا لە یاریزانێکی مان یونایتد نزیک دەبێتەوە

یانەی سیڤیلیای ئیسپانی نزیکە لە گواستنەوەی ئەلێکس تێلێکسی یاریزانی مانچێستەریونایتد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، بەرگریکارە ٢٩ ساڵەکە بە خواستن بۆ وەرزێک روودەکاتە یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس. ئەمەش پاش ئەوەی دوو وەرزی لە یونایتد بەسەربرد و زیاد لە ٥٠ یاری ئەنجامدا، بە بێ ئەوەی جێگەی سەرنجی یانەکەی بێت لە سەردەمی راهێنەرایەتی سۆڵشایەر و هەروەها راهێنەری ئێستا تێن هاگ.
یاریزانە بەڕازیلییەکە بووەتە بژاردەی سێهەم پاش لوک شاو و تایرێل مالاسیای یاریزانی نوێی شەیتانە سوورەکان.