ئهوروپا
كیپا لە ناپۆلی نزیكدەبێتەوە
یاریگا-
بەڕێوەبەری كارەكانی كیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتە ئیتاڵیا بۆ دانوستان لەسەر وردەكاری گواستنەوەی گۆڵپارێزەكە بۆ ڕیزەكانی ناپۆلی لە هاوینی ئەمساڵدا.
بەگوێرەی تۆڕی “ڕای سپۆرت”ی ئیتاڵی، بەڕێوەبەری كارەكانی کیپا بە مەبەستی تەواوکردنی گرێبەستەکە گفتوگۆی کۆتایی لەگەڵ بەرپرسانی ناپۆلی کردووە ،ناپۆلی ئامانجی ئەوەیە کێپا بە خواستن وەربگرێت، دوای رۆیشتنی داڤید ئۆسپینا.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، چێڵسی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێدانی نزیکەی 70%ی مووچەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لەماوەی خواستنەکەدا.
گرێبەستەکەی کیپا لەگەڵ چێڵسی كە 4 ساڵ پێش ئێستا پەیوەندی بە یانە لەندەنیەكەوە کردبە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ تا هاوینی 2025 بەردەوام دەبێت.