Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاسێنسیۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

Yariga App

یاریگا-مارکۆ ئاسێنسیۆ بووەتە ئامانجی دوو یانەی گەورەی ئینگلتەرا.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەمڕۆ مانچێستەریونایتد بڕیاریداوە هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆی هێرشبەری باڵی ریاڵ مەدرید.

سەرچاوەکە دەشڵێت، جگە لە یونایتد، هەروەها یانەی لیڤەرپوول بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە. گرنگیدان بە ئاسێنسیۆ زیاتر بوو پاش ئەو ئاستە بەرزەی لە میانەی یارییە دۆستانەکانی هاوینە نیشانی دا.

یاریزانە ئیسپانییەکە تەنها یەک وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ مەدرید بەڵام یانەکە نایەوێت لە کەمتر لە ٣٠ ملیۆن پاوەند بیفرۆشێت. خودی ئاسێنسیۆش بریکارەکەی دوورخستەوە لەپێناو ئەوەی بتوانێت رووبکاتە یانەیەکی دیکە.

Back to top button