Loading...
ئینگلتەرا

ستیوارد پیێرس پەیامێکی تاکتیکی بۆ گواردیۆلا دەنێرێت لەسەر هالاند

Yariga App

یاریگا-ستیوارت پیێرس راهێنەر و یاریزانی پێشووی پریمەرلیگ شیکاری بۆ ئاستە خراپەکەی ئێرلینگ هالاند دەکات لە یەکەم یاری فەرمیدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

لیڤەرپوول توانی ٣-١ شکست بە ستی بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامی قەڵغان، لەو یارییەی هالاند لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، وە دوو هەلی ئاسانی لەدەستدا.  ستیوارد بۆ رادیۆی تۆڵک سپۆرت وتی ”

وەک پێویست سوودیان لە پێگەی هێرشبەری سەرەکی وەرنەگرت، ئەگەر دوای یارییەکە ل هالاند بپرسیت ئایا وەک پێویست تۆپت پێ گەیشت؟ پێم وایە دەڵێت نەخێر. ئەو هەست بە فشاری یارییەکە ناکات و بە کەمی تۆپی بۆ چوو، پێویستە سیتی رێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی باشتر دەربکەوێت. دەبێت لە دواوە زیاتر تۆپی بۆ بنێردرێت و پێم وایە بەوە زیاتر گۆڵ دەکات. شێوازی یاریکردنی ستی جیاوازە، ئەوان  دەیانەوێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەن و بۆشایی کەم بکەنەوە، لە بەرامبەردا هالاند حەزی بەوەیە لە بۆشایی زۆرەوە مەودای هەبێت و رابکات بۆ تۆپ ئەمەش زۆر کەمە لە پریمەرلیگ”.

ستیوارد وەک یاریزان یاری بۆ کۆڤێنتری، نۆتینگهام فۆرێست، نیوکاسڵ، وێستهام و مان سیتی ئەنجامداوە، وەک راهێنەریش کاری لەگەڵ مان سیتی، نۆتینگهام و ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ کردووە.

Back to top button