ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بلوز بیر لە فرۆشتنی ڤێرنەر دەکاتەوە

یاریگا-یانەی چێڵسی تاوتوێی فرۆشتنی یەکجارەکی تیمۆ ڤێرنەر دەکات.
هێرشبەرە ئەڵمانییەکە بووە هۆکاری توڕەبوونی یانەکەی پاش ئەوەی وتی رازی نیە لە خولەکەکانی یاریکردنی لە یانەکە و رەنگە هاوینی ئەمساڵ رووبکاتە یانەیەکی دیکە.
پاش ئەو لێدوانە، تۆڕی سکای ئەڵمانیا دەڵێت پەیوەندی نێوان ڤێرنەر و تۆماس توخێلی راهێنەر تێکچووە و گەیشتووەتە ئەوەی راهێنەرەکە داوای فرۆشتنی کردووە.
ڤێرنەر بە ٥٠ ملیۆن پاوەند روویکردە چێڵسی بەڵام هاوشێوەی زۆرێک لە هێرشبەرە سەرە ڕمەکانی دیکەی ئەو یانەیە، نەیتوانیووە ئاستێکی جێگیر نیشان بدات و لە ٨٩ یاری تەنها ٢٣ گۆڵی تۆمارکردووە.