
تۆماس توخێل توڕەیە لە تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری یانەکەی پاش لێدوانێکی ئەو یاریزانە.
ڤێرنەر بە راشکاوانە وتبووی رەنگە هاوینی ئەمساڵ چێڵسی جێبهێڵێت بەهۆی کەمی خولەکەکانی یاری کردن. ناوبراو لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر چارلۆت بەشداری نەکرد بەڵام قسەکانی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە رووبەرووی توخێل کرایەوە و ئەویش وتی “لام سەیرە ئەو قسانە!، ئەگەر من بم لە جێگەی ئەو زۆر گەنجێکی دڵخۆش دەبم کە گرێبەستم لەگەڵ چێڵسی هەبێت، نەک هەر ئەوە بەڵکو دەبوومە یەکێک لە دڵخۆشترین کەسەکانی زەوی. ئەو دەبێت خۆی کاتەکانی یاریکردنی زیاتر بکات بە نیشاندانی تواناکانی و ویستی بۆ جەنگان لە پێناو پێگەیەک لە پێکهاتەی سەرەکی. بۆیە تێناگەم لەم قسانە
ڤێرنەر ماوەی دوو ساڵە هێرشبەری چێڵسییە بەڵام تا ئێستا تەنها ١٠ گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکردووە و ٨ گۆڵیش لە خولی پاڵەوانەکان..