خووله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا نزیکبوو لە گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ و دیاز

Yariga App

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی زستانی رابردوو لەگەڵ ڤلاهۆڤیچی سڕبی و لویس دیازی پۆرتوگاڵی رێککەوتبوو، بەڵام بەهۆی یاری دارایی خاوێن رێکەوتنەوە جێبەجێ نەکرا.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسا مێرکاتۆی رابردوو لەگەڵ هەردوو هێرشبەر گەیشتە رێکەوتن، بەڵام ئەو کات بەهۆی یاسای دارایی خاوێن نەیانتوانی ئەو دوو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و، دواجار یەکێکیان پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و ئەوی دیکەشیان پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد.

بارسێلۆنا ئەم هاوینەش کێشەی یاسای دارایی خاوێنی هەیە، بەڵام بەهۆی کۆکردنەوەی داهاتێکی باش، تاوەکو رادەیەک لەم کێشەیە رزگاریان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button