ئهڵمانیائهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
لێڤاندۆڤسکی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بارسێلۆنا
یاریگا–
کارگێری هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و بارسێلۆنای ئیسپانی نزیکن لە رێکەون لەسەر گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بۆ ریزەکانی یانە ئیسپانیەکە.
ماڵپەری سپۆرت 1 ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هەردوو یانە لە گفتوگۆدان و نزیکن لە رێکەوتن و بلاوگرانا ئامادەیە چوارەمین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە پۆڵەندیەکە پێشکەشی باڤارییەکان بکات و ئۆفەرەکەش نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو لیڤا بە فەرمی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.