یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ڕافینهای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی لیدز یۆنایتدی ئینگلیزی.
بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان یانە ئینگلیزیەكە ڕافینهای بە بارسێلۆنا فرۆشت بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ و بە گۆڕانكاریەوە دەگاتە 67 ملیۆن یۆرۆ.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە یاریزانە بەڕازیلیەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2027 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشكرایكردووە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕافینها سەفەری ئیسپانیا دەكات و پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام دەدات.