ئهڵمانیائهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
بارسێلۆنا چارەنوسی لێڤاندۆڤسکی یەکلایی دەکاتەوە
یاریگا–
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن یەکێک لە ئامانجەکانی وەرزئ داهاتووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە چارەنوسی یەکلایی بکرێتەوە.
جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کارگێری بلاوگرانا پێش یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی رافینهای بەڕازیلی، چارەنوسی لیڤا یەکلایی بکاتەوە و نزیکەی 45+5 ملیۆن یۆرۆش بۆ گواستنەوەکە خەرج دەکات.
لێڤاندۆڤسکی ساڵی داهاتووش گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەکەی جێبێڵێت.