ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاری یەکەمی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر دانیمارک لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەهۆی پێکان نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت.

دوای ئەوەی هێرشبەرەکەی کەلەشێرەکان بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت، ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری نوێ لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە دەستکەوت و بڵاوی کردەوە، گۆڵکارە لاوەکە لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە و، چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان داببڕێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بریارە ئەمڕۆ ئێمباپێ پشکنینی بۆ بکرێت و پاشان وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button