یاریگا–
یانەی نەورۆز لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی عێراق لە یاریگای خۆی لە نەجەف بردەوە.
لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی 33 خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان میوانداری یانەی نەجەفی کرد و، یارییەکەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە. دوو گۆڵەکەی یانەکەی شاری سلێمانی ئاسۆ رۆستەم تۆماری کرد و، ئەو یاریزانە ژمارەی گۆڵەکانی لە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکاران گەیاندە 17 گۆڵ. هەروەها گۆڵکارەکەی یانەی نەورۆز، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی کوردستان لە خولی نایابی عێراقی ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکات.
نەورۆز بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراق سەرکەوت.