یاریگا-
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان لە مایۆركا لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.
شەوی ڕابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری مایۆركای كرد و توانی یاریەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بباتەوە.
لە خولەكی 25ی گێمی یەكەمدا میمفیس دیپای گۆڵی یەكەمی بارسێلۆنای تۆمار كرد و لە خولەكی 54دا سێرجیۆ بۆسكێتس گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 79 ئەنتۆنیۆ ڕایۆ گۆڵی یەكەمی مایۆركای تۆمار كرد.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: شتیگن 6.6.
هێڵی بەرگری: ئەلڤێس 6.8، ئاراوخۆ 6.6، پیكێ 6.6، ئەلبا 8.3.
هێڵی ناوەند: دی یۆنگ 6.7، بۆسكێتس 7.8، گاڤی 7.3.
هێڵی هێرشبردن: تۆرێس 6.6، ئۆبامیانگ 6.7، دیپای 8.2.