فه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی لە ئامارێکدا خراپترینی ئەورووپایە!

Yariga App

یاریگا-لیۆنێل مێسی خاوەنی یەکێک لە خراپترین ئامارەکانی ئەم وەرزەی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپایە

بەگوێرەی پێگەی “هوو سکۆرد” ، لیۆ تەنها ٨.٣٪ی ئەو هەلانەی قۆزتۆتەوە  کە بۆی رەخساوە و گۆڵی تۆمارکردووە. بە مانەیەکی دیکە لە هەر ١٠ هەلێکی گەورە، کەمتر لە یەکێکیان بووەتە گۆڵ.

ئامارەکە بۆ ئەو یاریزانانەیە لەم وەرزەدا بەلایەنیکەم ١٠ هەلی گۆڵکردنیان بۆ رەخساوە و ژمارەیان لە پێنج خولەکە ١٦٥ یاریزانە.

ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە لە ٢٣ یاری ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی ٤ گۆڵی تۆمارکردووە و ١٣ی دیکەی دروست کردووە.  بەڵام لە خولی پاڵەوانەکاندا لە تەنها ٧ یاریدا خاوەنی پێنج گۆڵ بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە هەمان پێگە، مێسی بە سێهەم باشترین یاریزانی ئەم وەرزە هەژمارکردووە بەگوێرەی ئاستی گشتی و لێکدانەوەی سەرجەم لایەنەکانی نێو یاریگا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button