ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ وادەی یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا
‎کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە چارەنوسی یەکلایی دەکاتەوە.

‎رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات، هێرشبەرەکەی شازادەکان وەکو رێزێک بەرامبەر یانەکەی، تاوەکو کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە کە دەکاتە 21مانگی داهاتوو، بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت و دوای ئەم وادەیەش یانەی داهاتووی ئاشکرا دەکات.

‎سەرچاوەکە ئاماژەی بەمەش کردووە ئێمباپێ ریال مەدریدی هەڵبژاردووە و وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button