ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لێڤاندۆڤێسکی ئەگەرەکانی رۆیشتنی بەهێزتردەکات

Yariga App

یاریگا-رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی چیتر ئەگەری رۆیشتنی لە بایەرن میونشن بە شاراوەیی ناهێڵێتەوە.

شەوی رابردوو پاش ئەوەی بایەرن بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا، پرسیاری داهاتوو لە گۆڵکارە پۆڵەندییەکەکرا و ئەویش وتی “بەمزووانە لەگەڵ یانەکە کۆدەبینەوە، خۆشم جارێ نازانم چی روودەدات، منیش هەواڵی میدیاکان دەبینم و ئەوەندە دەزانم ئاسان نابێت بۆ من”.

رۆبەرت لە ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تا ئێستا تازەی نەکردووەتەوە. چەند یانەیەکیش گرنگییان پێداوە و دیارترینیان بارسێلۆنای ئیسپانییە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکیش ئەوەی نەشاردبووەوە، هاتنی هێرشبەرێکی گەورە ئەگەری روودانی هەیە و ئەو هێرشبەرەش خەڵاتی باشترینی فیفای بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button