یاریگا-
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا باس لە مانەوە لە یانەکەی دەکات و بەرپرسانی ریال مەدریدیش هیچ هەڵوێستێکیان نیە.
جۆزێپ پێدرێرۆل رۆژنامەنوسی ئیسپانی دوای لێدوانەکەی یاریزانە فەرەنسیەکە نوسیویەتی ” هیچ بەرپرسێکی شاهانەکان کاردانەوەی لەسەر قسەکانی ئامانجەکەیان نیە، ئەوان زۆر ئارامن وەکو رابردوو “.
ئەم قسانەی رۆژنامەنوسە ئیسپانیە لە کاتێک دێت، دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە ریال مەدرید لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتبێتە رێکەوتن.