یاریگا-
نگۆلۆ كانتێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەتیكردەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە بكات.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردبوو كە پاریس ئامادەیە كانتێ بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لو پاریزیان كانتێ ڕەتیكردووەتەوە پەیوەندی بە پاریسەوە بكات و دەیەوێت لە بلوز بەردەوام بێت لە یاریكردن.
سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە لە مانگی یەكی ڕابردووەوە یانە فەڕەنسیەكە لەگەڵ یاریزانەكە گفتۆگۆی كردووە بەڵام هەر زوو ڕەتیكردووەتەوە.
گرێبەستەكەی كانتێ لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.