یاریگا–
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چانسێکی کەمی هەیە بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیالی قەتەر بکات، ئەگەر بێتو هەڵبژاردەی ئێران دووربخرێتەوە.
ماڵپەری میدیاسێتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و لوبنان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، بەرپرسانی ئێرانی رێگەیان بە هاندەرە ئافرەتەکان نەدا بڕۆنە یاریگا بۆ بینینی یارییەکە، لەوانەیە ئەو هەڵبژاردەیە لە مۆندیال دووربخرێتەوە و، چانسێکیش بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەدات ئەوان لە بڕی ئێران بەشداری جامی جیهانی بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئێران، لەوانەیە ئەو هەڵبژاردەیەی کە لە ریزبەندی فیفا لە پلەکانی پێشەوە بەشداری پێ بکات، کە ئەویش ئیتاڵیایە.