یاریگا-
جۆردی ئەلبای ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوا ئیدارەی یانەكەی دەكات گرێبەستی عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەكەیان نوێ بكەنەوە.
گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
لە لێدوانیدا بۆ بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئەلبا ووتی: پێوویستە گرێبەستەكەی دیمبلی نوێ بكەنەوە.
هەروەها ووتیشی: دیمبلی یەكێكە لە باشترین یاریزانەكان لە جێگای خۆیدا ، ئەو تامەزرۆیە ، نازانم چی دەكەن ، بەڵام هیوادارم بمێنێتەوە.
لە كۆتا پێنج یاریدا دیمبلی گۆڵێكی تۆمار كردووە و حەوت گۆڵیشی درووست كردووە.