
یاریگا-
پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە یاریەكەیان دەكات بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.
وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئۆبامیانگ ووتی: یاریكردن بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدم پێ خۆشە ، كلاسیكۆ گرنگترین یاری جیهانە ، هەمووان باسی دەكەن.
هەروەها ووتیشی: ئێمە لە كاتێكی باشداین و پێوویستە لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام بین ، متمانەمان بە خۆمانە.
ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و بارسێلۆناش بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.