
یاریگا–
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاوی لە سێ یاریزانی یانەی چێڵسیە و لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیان دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کارگێری بلاوگرانا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو ئازپلیکویتا بەرگریکاری بلوز بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و، دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانەیان رازی کردبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە یانە کەتەلۆنیەکە چاوی لە حەکیم زیاش و ئالۆنسۆشە و دەیانەوێت ئەو دوو یاریزانەش هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.



