یاریگا-
یانەی شالكەی ئەڵمانی كە ئێستا لە خولی پلە دووەكانی ئەڵمانیا یاری دەكات گرێبەستەكەی لەگەڵ سپۆنسەرە ڕووسیەكەیان هەڵوەشاندەوە.
لە كۆتا یاری یانەكەیان یانە ئەڵمانیەكە ناوی ” گازپرۆم ” كە كۆمپانیایەكی ڕووسیە و سپۆنسەری سەرەكی یانەكەیانە لەسەر درێسەكانیان لابرد دوای ڕووداوەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا.
شالكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاند: كۆتاییمان هێنا بە ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ گازپرۆم پێش كۆتاییهاتنی وادەی خۆی.
هەروەها ڕایانگەیاند لە ماوەیەكی نزیكدا سپۆنسەری نوێی یانەكە ئاشكرا دەكەن.
گرێبەستەكەی گازپرۆم لەگەڵ شالكە تا ساڵی 2024 بوو و ساڵانە كۆمپانیاكە 9 ملیۆن یۆرۆی دەدایە یانە ئەڵمانیەكە.