چامپیۆنزلیگگرنگترین
یوفا یانەی سپارتاک مۆسکۆ دەکاتە دەرەوەی یۆرۆپالیگ
جەنگی ڕووسیا و ئۆکڕاینیا بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە وەرزش

یاریگا- هەردوو پێگەی بەناوبانگی (سکای سپۆرت) و (بیڵد) ئاشکرایانکردووە، کەوا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەنیازە یانەی (سپارتاک مۆسکۆ)ی ڕووسی بکاتە دەرەوەی پاڵەوانیەتی یۆرۆپالیگ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری هێرشەکانی وڵاتی ڕووسیا بۆسەر وڵاتی ئۆکڕاینیا.
یانەی (سپارتاک مۆسکۆ) تاکە یانەی ڕووسیە لەم وەرزەدا تا ئێستا ماڵئاوایی نەکردوو لە پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەکان، یانەکە لە قۆناغی شازدەی یۆرۆپالیگ ڕووبەڕووی یانەی (لایپزیگ)ی ئەڵمانی دەبێتەوە، کە وابڕیارە یاریەکە لە ١٧ی مانگی سێ ئەنجام بدرێت.
ئەگەر یوفا بڕیارەکە بخاتە بواری جێبەجێکردن ئەوا ڕاستەوخۆ یانەی (لایپزیگ) سەردەکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو، یانە ڕووسیەکەش دەکرێتە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەکە، چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمشەو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی خۆی لەو بارەیەوە بدات.