یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كۆتا ئۆفەر بۆ عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەكەی ئامادە دەكات بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و لە ئەگەری نوێ نەكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەوا یاریزانەكە هەر یانەیەك بیەوێت دەتوانێت بڕوات.
پێشتر چەند جارێك بارسێلۆنا ئۆفەری پێشكەشی یاریزانە فەڕەنسیەكە كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەڵام لەلایەن یاریزانەكەوە ڕەتكراوەتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری بارسێلۆنا دڵخۆشە بە هەبوونی دیمبلی لە پێكهاتەكەیدا.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئیدارەی بلاوگرانا كۆتا ئۆفەریان بۆ دیمبلی ئامادە كردووە تا ڕازی بكەن لە یانەكەیان بمێنێتەوە.