یاریگا–
ماسۆن ماونت، ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بلوز دوای تێپەڕاندنی پێکانەکەی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە و، چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری سبەی یانەکەی بەرامبەر یانەی لیلی فەرەنسی لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.
توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی بلوز تاوەکو ئێستا بەشداری کردنی ماونتی لە یاری بەرامبەر یانە فەرەنسیەکە بڵاونەکردووەتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە چارەنوسی ئەو یاریزانە یەکلایی بکاتەوە.