خوله‌کانی دیکە

ئینگلتەرا و ئێرلەندا لە میوانداریکردنی جامی جیهانی ٢٠٣٠ کشانەوە

Yariga App

یاریگا-وڵاتانی ئینگلتەرا و ئێرلەندا، سکۆتلەندا و وێڵز کە بەیەکەوە داوای میوانداریکردنی جامی جیهانی ٢٠٣٠یان کردبوو لەو بابەتە کشانەوە.

وڵاتە هاوسێکان بەهێزترین کاندیدبوون تاوەکو میوانداری ئەو پاڵەوانێتییە بکەن بەڵام ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند داواکەیان دەکشێننەوە لەبری ئەوە دەیانەوێت میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٨ بکەن.

هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی جیهان، خەرجی میوانداریکردن و هەروەها روانگەی رامیاری بڕیارماندا بکشێینەوە و لەبری ئەوە میوانداری یۆرۆی ٢٠٢٨ بکەین چونکە هەمان قازانجی دارایی بۆ وڵاتەکەیان هەیە بە خەرجییەکی زۆر کەمتر و قازانجەکەشی لە ماوەیەکی کەمتر  بەدەست دێت”.

٢٣ی مانگی داهاتوو کۆتا وادەی سەرجەم وڵاتانە تاوەکو داواکاری پێشبکەن بۆ میوانداری یۆرۆی ٢٠٢٨. وابڕیار لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٢٣دا ئەو وڵاتە رابگەیەندرێت کە دەبێتە میوانداری پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button