ئه‌وروپائیسپانیا

گاڤی و ئاراوخۆ مەرج بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان لەگەڵ بارسێلۆنا دادەنێن

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی كەتەلۆنیا كۆتا بەرەو پێش چوونەكانیان ئاشكرا كرد سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گاڤی و ئاراوخۆ.

گرێبەستەكەی گاڤی لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی نوێكردنەوەی گرێبەستی گاڤی و ئاراوخۆ لە كارە لە پێشینەكانی بارسێلۆنایە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە ئۆفەرێكیان بۆ گاڤی 17 ساڵان ناردووەبۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە.

هەروەها ئاشكرایانكردووە كە یاریزانەكە نایەوێت پەلە بكات و دەیەوێت ئۆفەرێكی گونجاوی بۆ بنێرن ، بەڵام یانەكە دەیەوێت بە زووترین كات گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی زیاد بكات تا هیچ یانەیەك نەتوانێت بیگوازێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كێشەكەی گاڤی هەمان كێشەی ئاراوخۆیە و یاریزانەكە پێی وایە شایستەی موچەیەكی بەرزترە هاوشێوەی پیدری و فاتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button