Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: ندۆمبێڵێ پەیوەندی بە لیۆنەوە کرد

Yariga App

یاریگا-یانەی لیۆنی فەڕەنسی تواناکانی تانگوی ندۆمبێڵی ناوەڕاستکاری تۆتنهامی بەدەستهێنا.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار وەک هەمیشە بەر لە راگەیاندنی فەرمی هەواڵەکەی راگەیاند و ئاشکرایکرد  داهاتووی ئەو یاریزانە لە بەرژەوەندی لیۆن یەکلابووەتەوە پاش کێبڕکێ کردن لەگەڵ پاریسی هاو وڵاتییان.

گواستنەوەکە بە خواستنە بۆ شەش مانگ بەڵام لیۆن مافی کڕینەوەی یەکجارەکی ئەو یاریزانەی هەیە لە هاویندا بەرامبەر بە ٦٥ ملیۆن یۆرۆ. ئەم نرخەش تەنها بۆ هاوینی داهاتووە و پاش ئەوە لیۆن ئەو مافەی نابێت.

یاریزانە فەڕەنسییەکە  لە ٢٠١٩ روویکردە تۆتنهام و سپێرز ٦٢ ملیۆن یۆرۆی تێداخەرج کرد بەڵام هەرگیز ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە لێی چاوەڕواندەکرا.

Back to top button