ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
لیڤەرپوول نزیکە لە گواستنەوەی لویز دیاز
یاریگا-یانەی لیڤەرپوول نزیک دەبێتەوە لە یەکەم گرێبەستی گواستنەوەی زستانەدا.
بەگووتەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، گواستنەوەی لویس دیازی هێرشبەری باڵ لە پۆرتۆ بۆ ئەنفیڵد لە قۆناغی کۆتاییدایە. ریدز ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە و تێیدا ئامادەییان دەربڕیووە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بدەن بەو یاریزانە لە پاڵ ٢٥ ملیۆنی دیکە لە گۆڕاوەکان بەپێی ئاست وئەنجام.
فابریزیۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە ریدز دەیەوێت ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە هەر لە وڵاتەکەی پشکنینەکان پزیشکیەکان ئەنجام بدات کە ئێستا بەهۆی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە وێیە.