یاریگا-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر ئێلچی.
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێلچی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا.
لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە ئیتالیەكە ووتی: سەركەوتوو نەبووین بەرامبەر گۆڵەكە بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە خاڵێكی یاریەكەمان بەدەستهێنا ئەوەش زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە.
هەروەها ووتیشی: ئێستا گرنگترین قۆناغی وەرزەكە دەست پێدەكات لە بارودۆخێكی باشداین لە خولی ئیسپانی و چامپیۆنسلیگ و جامی شا ، ڕكابەریەكان لە لالیگا شێتانەیە سێڤییا لە كۆتا خولەكەكاندا یەكسانی كردەوە و ئەتلەتیكۆش بەشێوەیەكی دراماتیكی بردیەوە.
لە كۆتایشدا ووتی: ڕامۆس گۆڵی زۆری تۆمار كردووە بە تایبەت گۆڵەكەی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید ئێستا شوێنگرەوەی هەیە ئەویش میلیتاوە ، كە من دڵنیام سەركەوتوو دەبێتلە یانەكە.